لێکدانەوەی شیعری «هەڵۆ»ی سوارە لە روانگەی پێکهاتەخوازییەوە
محل انتشار: پژوهشنامه ادبیات کردی، دوره: 1، شماره: 1
سال انتشار: 1394
نوع سند: مقاله ژورنالی
زبان: فارسی
مشاهده: 205
فایل این مقاله در 17 صفحه با فرمت PDF قابل دریافت می باشد
- صدور گواهی نمایه سازی
- من نویسنده این مقاله هستم
استخراج به نرم افزارهای پژوهشی:
شناسه ملی سند علمی:
JR_JOKI-1-1_007
تاریخ نمایه سازی: 24 بهمن 1402
چکیده مقاله:
کارایی گێڕانەوە لە زمانی شیعردا لە کۆنەوە باو بووە و گێڕانەوە، گرێدراو بە کۆنترین دەقەکانە و لە زۆربەی دەقەکانی وەک ئیلیاد و ئۆدیسەی هۆمێرۆس و بەردنووسەکانی گلگامیش و هتد، رۆڵی سەرەکیی بینیوە. لەم توێژینەوەیەدا سەرەتا ئاوڕێکی کورت لە مێژووی رێبازی پێکهاتەخوازی دەدرێتەوە و پاشان بە پشتبەستن بە روانگەی نووسەری ناسراوی پێکهاتەخواز، گرێماس، پێکهاتەی شیعری گێڕانەوەیی «هەڵۆ» ی سوارە ئێلخانیزادە شرۆڤە دەکرێ. لە لێکدانەوەی ئەو شیعرە بەهۆی ئەوەی بنەمای چیرۆکی هەیە، هەر دوو توخمی «دەقی گێڕانەوە» و «چیرۆکبێژ» بوونیان هەیە و بە وردی تاوتوێ دەکرێن. لەم سەردەمەدا کەمتر رەخنەیەک هەیە کاریگەری و کاردانەوەی بیروڕای پێکهاتەخوازیی تێدا بەدی نەکردرێ. شیعری هەڵۆ، بریتییە لە دیمەن و روانگەی جیاواز و دژواز یان ئامۆژگاری کە لە راستیدا تیشک دەخاتە سەر پانتایەکی بەرز و ئارمانی لە تایبەتمندییەکانی مرۆڤ و ئەو بابەتە وەک بایەخ بەرز دەنرخێنێ. وێکەوتنی هەڵۆ و قەلەڕەشە و ئاکار و سروشت و رەوشی جیاواز و دژواز، بابەتی ئەو شیعرە لەخۆ دەگرێ. رەوتی گێڕانەوە ناڕاستەوخۆ زەینی خوێنەر بۆ لای خۆی رادەکێشێ و دەیخاتە بیرکردنەوە. رەوتی چیرۆک لەم شیعرە جووڵەکردن لە ئارامی و ئۆقرەیی سەرەتایی بەرەو هەڵچوون و پاشان گەڕانەوە بۆ ئارامییە. ئەو چیرۆکە خاوەنی کەسایەتییەکی (character) وا دەبینین کە بە شێوەیەکی کارا، کارتێکەریی لە سەر رۆح و بیری خوێنەر هەبێ. دیالۆگ بە شێوازێکی ئەدەبی بەڕێوە چووە و رۆل، شوێن و پێگەی کەسایەتیی هەڵۆ و قەلەڕەشەی نواندووە و خوێنەر لە دژایەتی هزر و تێڕامانی هەر دوو کەسایەتیی چیرۆک ئاگادار دەکاتەوە. لایەنی کۆمەڵایەتی قارەمانی چیرۆک ئەرێنییە و بە شێوازێکی هونەری وێنا کراوە. ژانری ئەدەبی شیعری «هەڵۆ»، ئەدەبیاتی فێرکاری ) (Didactic Literature لە جۆری تەمسیل (Allegory)ە.
کلیدواژه ها:
نویسندگان
جه عفه ر قه هره مانی
ماسته ری زمان و ئه ده بی فارسی، مامۆستای پەروەردە، بۆکان
مراجع و منابع این مقاله:
لیست زیر مراجع و منابع استفاده شده در این مقاله را نمایش می دهد. این مراجع به صورت کاملا ماشینی و بر اساس هوش مصنوعی استخراج شده اند و لذا ممکن است دارای اشکالاتی باشند که به مرور زمان دقت استخراج این محتوا افزایش می یابد. مراجعی که مقالات مربوط به آنها در سیویلیکا نمایه شده و پیدا شده اند، به خود مقاله لینک شده اند :