شیکاریی گێڕانه وه ناسانه ی گێڕانەوە جیاوازەکانی ڕووداوێکی کەنیشک کوژی
محل انتشار: پژوهشنامه ادبیات کردی، دوره: 6، شماره: 2
سال انتشار: 1399
نوع سند: مقاله ژورنالی
زبان: فارسی
مشاهده: 224
فایل این مقاله در 14 صفحه با فرمت PDF قابل دریافت می باشد
- صدور گواهی نمایه سازی
- من نویسنده این مقاله هستم
استخراج به نرم افزارهای پژوهشی:
شناسه ملی سند علمی:
JR_JOKI-6-2_010
تاریخ نمایه سازی: 24 بهمن 1402
چکیده مقاله:
ژیانی ئاسایی و ڕۆژانه ی خه ڵک گونجاوترین و گرنگترین به ستێنه بۆ لێکدانه وه و شیکاریی گێڕانه وه جۆراوجۆره کانی ڕووداوێکی کۆمەڵایەتی، چونکه له زۆربه ی کاتەکاندا بۆچوون و ڕوانگه ی جیاوازی تاکه کان له مه ڕ ڕووداوه کانی ناو کۆمه ڵگا ده بێته هۆی فره چه شنبوونی گێڕانه وه کانی ڕووداوێکی تایبه ت. له م ڕووه وه به ڕاڤه کاری و شیکاریی گێڕانه وه جیاوازه کانی ڕووداوێکی تایبه ت که له ژیانی ئاساییدا ڕووی داوه ، ده توانین له بواری گێڕانه وه ناسیدا، به تایبه ت له م لایه نه وه که بیر و هزر و ئایدیۆلۆجیی تاکه کان له به دیهاتنی گێڕانه وه جیاوازه کاندا چ ده ورێکی هه یه ، کۆمەڵێ زانیاریی پڕبایه خ ده سته به ر بکه ین. له م وتاره دا هه وڵ دراوه به شێوازێکی کرده یی، چه ندین گێڕانه وه ی جیاواز بۆ ڕووداوێکی تایبه ت ڕاڤه بکرێ. ڕووداوه که ئه مه یه : «باوکێک که نیشکه که ی خۆی به هۆ ی ڕەدووکەوتنی له گه ڵ کوڕێکدا ده کوژێت». ئه م ڕووداوه ده کرێ به شێوازی جۆراوجۆر و به چه شنێک بگێڕدرێته وه که هه ر یه ک له گێڕانه وه کان جیاوازیی بنه ڕه تیی له گه ڵ ئه وانی تردا هەبێت، لەبەر ئەوەی که سایه تیی تاکه کان و ده رئه نجامی کۆتایی گێڕانه وه که له هه ر یه ک له م گێڕانه وانه دا ده گۆڕدرێت و جیاواز دەبێت . ده ور و که سایه تیی باوکه که ، که نیشکه که ، کوڕه که ، هه روه ها ده وری ڕێکخراوه کۆمه ڵایه تی و ئایینی و فه رهه نگییه کان له م گێڕانه وانه دا ده گۆڕدرێ و له هه ر کامدا به شێوازێکی جیاواز ده رده که وێ. ئەم توێژینەوەیە، کە بە شێوەی شیکارانە ئەنجام دراوە، ئامانجەکەی ئەوەیە چۆنیەتیی بەدیهاتنی گێڕانەوە جیاوازەکانی ڕووداوی بەرباس شی بکاتەوە و هۆکارەکانی دیاری بکات. دەستکەوتی وتارەکە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە سه رچاوه ی جیاوازیی گێڕانه وه کانی ڕووداوی ئاماژه پێکراو بۆ بەرگریمانەکانی ڕوانگه ی وەگێڕ و ئه و هۆکاره ده گه ڕێته وه که وەگێڕ له و لایه نه وه ڕووداوه که دەگێڕێتەوە.
کلیدواژه ها:
نویسندگان
فرهاد محمدی
گروه زبان و ادبیات کردی، دانشگاه کردستان، سنندج، ایران
مراجع و منابع این مقاله:
لیست زیر مراجع و منابع استفاده شده در این مقاله را نمایش می دهد. این مراجع به صورت کاملا ماشینی و بر اساس هوش مصنوعی استخراج شده اند و لذا ممکن است دارای اشکالاتی باشند که به مرور زمان دقت استخراج این محتوا افزایش می یابد. مراجعی که مقالات مربوط به آنها در سیویلیکا نمایه شده و پیدا شده اند، به خود مقاله لینک شده اند :