لێکۆڵینەوەیەک لە سەر ڕوانگەی ڕخنەگرانەی شاعیرانی ڕۆشنبیری کورد لەبارەی سۆفیگەرییەوە
محل انتشار: پژوهشنامه ادبیات کردی، دوره: 7، شماره: 2
سال انتشار: 1400
نوع سند: مقاله ژورنالی
زبان: فارسی
مشاهده: 238
فایل این مقاله در 15 صفحه با فرمت PDF قابل دریافت می باشد
- صدور گواهی نمایه سازی
- من نویسنده این مقاله هستم
استخراج به نرم افزارهای پژوهشی:
شناسه ملی سند علمی:
JR_JOKI-7-2_013
تاریخ نمایه سازی: 24 بهمن 1402
چکیده مقاله:
بە درێژایی مێژوو، عیرفان و سۆفیگەری له لایەن زانایان و عارفانەوە کهوتووەتە بەر ڕەخنە و لێکۆڵینەوی زۆرەوە. لە ڕابوردووەوە تاکوو ئێستا، هێندێک لە زانایان کە ئەکرێ بە سەلەفی نێویان بەرین، ڕێبازی عیرفانییان بە لاوه دروست نەبووە و بەردەوام بەرپەرچیان داوەتهوه و ڕەتیان کردووەتەوە؛ بەڵام هێندێ لە زانایانی دیکە، ڕەخنەی زانستییان لێ گرتووە و چاکی و خراپیی سۆفیگەرییان خستووەتە بەر چاو. کۆمەڵگای کوردیش کۆمەڵگایەکی موسڵمانە و وەک هەموو وڵاتە ئیسلامییەکان، سۆفیگەریی تێدا هەیە. وێرای ڕێزدانان بۆ ئەو تاقمە عارفە تێکۆشەرانەی کە لە کۆمەڵگای کورددا کەم نەبوون، دەبێ بزانین هێندێ لە شێخ و سۆفییەکان لە دەقە ئەدەبییەکاندا وەکوو کۆسپ و بەرگری پێشکەوتنی کورد باسیان کراوە و بە توندی ڕەخنەیان لێ گیراوە. ئەم وتارە دەیهەوێ لە ڕوانگەی شاعیرە کوردە ڕۆشنبیرەکانەوە، ئاوڕێکی ڕەخنەگرانە لە عیرفان و سۆفیگەری لە کوردەواریدا بداتەوە. ئەم توێژینەوەیە کە بە شێوەی شیکاریی ناواخنهوه، بە کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوە کتێبخانەییەکان نووسراوە، بە دوای وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەگەڕێ کە هۆی دژایەتیی شاعیرە ڕۆشنبیرەکانی کورد لەگەڵ عیرفان و سۆفیگەریدا، بە تایبەت عیرفانی بەهەڵەداڕۆیشتوو، چییە. ئاکامی لێکۆڵینەوەکە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە بە پێی ڕوانگەی ئەم شاعیرانە و بە وردبوونەوە لە ئاکار و هەڵسوکەوتی شێخ و سۆفییەکان، تەنبەڵی، بێکاری، دڵ چەراندن، مەقامی قودسی بۆ خۆ دابین کردن، خۆ بەزل زانین و ڕیا و هتد، بوونەتە هۆی هەندێ کێشە و گرفت لە نێو کۆمەڵگای کورددا کە لەمپەری پێشکەوتنی کۆمەڵگاکە بووە.
کلیدواژه ها:
نویسندگان
جمال احمدی
گروه زبان و ادبیات فارسی، دانشکده علوم انسانی، دانشگاه آزاد اسلامی، واحد سنندج، سنندج: ایران.
مراجع و منابع این مقاله:
لیست زیر مراجع و منابع استفاده شده در این مقاله را نمایش می دهد. این مراجع به صورت کاملا ماشینی و بر اساس هوش مصنوعی استخراج شده اند و لذا ممکن است دارای اشکالاتی باشند که به مرور زمان دقت استخراج این محتوا افزایش می یابد. مراجعی که مقالات مربوط به آنها در سیویلیکا نمایه شده و پیدا شده اند، به خود مقاله لینک شده اند :