نالی لە ئاوێنەی بەڵگەنامەکانی عوسمانی و دەستخەتاندا
محل انتشار: پژوهشنامه ادبیات کردی، دوره: 9، شماره: 1
سال انتشار: 1402
نوع سند: مقاله ژورنالی
زبان: فارسی
مشاهده: 104
فایل این مقاله در 29 صفحه با فرمت PDF قابل دریافت می باشد
- صدور گواهی نمایه سازی
- من نویسنده این مقاله هستم
استخراج به نرم افزارهای پژوهشی:
شناسه ملی سند علمی:
JR_JOKI-9-1_012
تاریخ نمایه سازی: 24 بهمن 1402
چکیده مقاله:
لێکۆڵینەوە لە مێژووی ئەدەبی کوردی و کۆکردنەوەی کەرەستەکانی، هێشتا زەوییەکی بەیارە و زۆری بە بەرەوە ماوە؛ بەتایبەتیش لە ڕوانگەی بەڵگەنامە و دەستخەتەکانەوە. دوای ئەوەی لە ڕابردوودا لە ڕێی دەستخەت، بەڵگەنامەکانی عوسمانی و ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتناسان چەند زانیارییەک لەبارەی ژیان و بەرهەمی نالییەوه خرانەڕوو، زۆر پرسیاری تریش لەبارەی ژیان و بەرهەمەکانی بێ وەڵام مانەوە. ئەم توێژینەوەیە بە پاڵپشتی دۆزینەوەی بەڵگەنامەگەلی دیکەی عوسمانی و چەند دەستخەتێک، زانیاریی نوێ لەبارەی ئەو شاعیرە ئاشکرا دەکات و لەگەڵ ئەوەشدا چەند شیعرێکی شاعیر بۆ یەکەم جار دەخاتە ڕوو کە لە دیوانەکەیدا چاپ نەکراون. زانیارییەکان لەبارەی دوو کتێبی نالی، خزمایەتی و پەیوەندیی لەگەڵ چەند کەسایەتی و بنەماڵەیەک، ژیانی لە شام و حیجاز، نەقشبەندیبوونی، پایەی لەنێو کەسایەتییە کوردەکانی سەردەمی عوسمانی و ڕەنگدانەوەی کەسایەتییەکەی لەنێو ڕۆژنامەگەریی تورکی عوسمانی و ڕۆژنامەگەریی کوردیی لە سەردەمی عوسمانیدا، وەرگێڕانی شیعرەکانی بۆ زمانانی بیانی لەوانە زمانی فەڕەنسی و زمانی تورکی، وەرگرتنی ڕوتبەی زانستی (بروسە) و دلنیابوون لە شوێنی گڵکۆکەی دەسەنگرێنەوە. هەموو ئەم زانیارییانە بەردێکی تر دەخەنە سەر دیواری توێژینەوە لە شیعرەکانی نالیدا.
کلیدواژه ها:
نویسندگان
هێمن عومەر ئەحمەد
پرۆفیسۆری یاریدەدەری زمان و ئەدەبی کوردی، زانکۆی سۆران، سۆران، کوردستانی عێراق
مراجع و منابع این مقاله:
لیست زیر مراجع و منابع استفاده شده در این مقاله را نمایش می دهد. این مراجع به صورت کاملا ماشینی و بر اساس هوش مصنوعی استخراج شده اند و لذا ممکن است دارای اشکالاتی باشند که به مرور زمان دقت استخراج این محتوا افزایش می یابد. مراجعی که مقالات مربوط به آنها در سیویلیکا نمایه شده و پیدا شده اند، به خود مقاله لینک شده اند :