شیکردنەوەی چەمکی ڕونی و تاریکیی واتاییی وشەی لێکدراو لە کۆمەڵە کورتەچیڕۆکی ''زریکە''ی عەتا نەهاییدا
سال انتشار: 1403
نوع سند: مقاله کنفرانسی
زبان: فارسی
مشاهده: 436
فایل این مقاله در 23 صفحه با فرمت PDF قابل دریافت می باشد
- صدور گواهی نمایه سازی
- من نویسنده این مقاله هستم
استخراج به نرم افزارهای پژوهشی:
شناسه ملی سند علمی:
INTCSH03_197
تاریخ نمایه سازی: 10 خرداد 1404
چکیده مقاله:
ناونیشانی توێژینەوەکە بریتییە لە (شیکردنەوەی چەمکی ڕونی و تاریکیی واتاییی وشەی لێکدراو لە کۆمەڵە کورتەچیڕۆکی ''زریکە''ی عەتا نەهاییدا) گرنگی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە کە هەوڵدەدات پەیوەندی نێوان پێکهاتە و واتا لە وشە لێکدراوەکاندا ڕونبکاتەوە و کاریگەری ئەم پەیوەندییە لەسەر دەقی چیرۆکدا دەربخات، هەروەها چەمکی ڕونی و تاریکیی واتاییی وشەی لێکدراو لە دەقە چیرۆکییەکاندا شیبکاتەوە. لە توێژینەوە زمانەوانییەکاندا لە ڕوانگەی واتایییەوە وا باسی وشەی لێکدراو کراوە، کەوا یەکەیەکی واتایییە بەبێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی ڕێزمانی ئاماژە بە پەیوەندی نێوان پێکهاتەکان بکات، کە بە تێکەڵکردنی دو وشە یان زیاتر لەگەڵ یەکتریدا دروستدەبێت. بەپێی پێوەرە واتایییەکان و پێشبینیکردنی واتای وشە لێکدراوەکە لە پێکهێنەرەکانییەوە، دەتوانین وشەی لێکدراوی واتا ڕون و تاریک پۆلێنبکەین. مەبەست لە وشە لێکدراوە واتا ڕونەکان ئەو وشانەن کەوا واتای وشەکە لە کۆی وشە واتادارە پێکهێنەرەکانییەوە دێت، بە واتایەکی دیکە واتای لێکدراوەکە بە زانینی واتای پێکهێنەرەکانییەوە پێشبینیدەکرێت، وەک "چاوکاڵ". وشە لێکدراوە واتا تاریکەکانیش ئەو وشانەن کەوا واتای وشەکە لە کۆی وشە واتادارە پێکهێنەرەکانییەوە نایەت، بە واتایەکی دیکە واتای لێکدراوەکە بە زانینی واتای پێکهێنەرەکانییەوە پێشبینیناکرێت، وەک "دەستکورت". لەم توێژینەوەیەدا پەیوەندی نێوان ئاستی مۆرفۆلۆژی و واتاسازی ڕونکراوەتەوە، کەوا ڕونی و تاریکی بەشێکی هاوبەشی بواری مۆڕفۆلۆژی و واتاسازییە. هەروەها چەمکی وشەی لێکدراو و جۆرەکانی لەڕوی واتاوە، واتە چەمکی ڕونی و تاریکیی واتایی خراوەتەڕو، دواتر لە کۆمەڵەچیڕۆکی ''زریکە''ی عەتا نەهاییدا وشە لێکدراوەکان دەستنیشانکراون، دواتر لە ڕوی ڕونی و تاریکیی واتایییەوە شیکراونەتەوە. لە کۆتاییدا ڕێژەی وشە لێکدراوە ڕون و تاریکەکان بە شێوەیەکی ئاماری خراوەتەڕو.
کلیدواژه ها:
نویسندگان
پ.ی. د. دەریا سابیر حەمەد
بەشی زمانی کوردی، فاکەڵتیی پەروەردە، زانکۆی کۆیە، کۆیە، هەرێمی کوردستان، عێراق
م.ی. کازم فەرەج حمەسەعید
بەشی زمانی کوردی، کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور، زانکۆی هەڵەبجە، هەڵەبجە، هەرێمی کوردستان، عێراق
م.ی.سەروەت نیعمەتوڵا ساڵح
بەشی پەروەردەی تایبەت، کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور، زانکۆی هەڵەبجە، هەڵەبجە، هەرێمی کوردستان، عێراق