شەکەتی دەروونی لای خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی
سال انتشار: 1403
نوع سند: مقاله کنفرانسی
زبان: فارسی
مشاهده: 145
فایل این مقاله در 18 صفحه با فرمت PDF قابل دریافت می باشد
- صدور گواهی نمایه سازی
- من نویسنده این مقاله هستم
استخراج به نرم افزارهای پژوهشی:
شناسه ملی سند علمی:
INTCSH03_196
تاریخ نمایه سازی: 10 خرداد 1404
چکیده مقاله:
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە زانینی ئاستی شەکەتی دەروونی لای خوێندکارانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی بەگوێرەی گۆڕاوی(ڕەگەز، پسپۆڕی خوێندن). نموونەی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە خوێندکارانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی لە زانکۆی سلێمانی بۆ خوێندنی بەیانیان، بەگوێرەی هەردوو گۆڕاوی ڕەگەز (نێر-مێ) بۆ ساڵی خوێندنی (۲۰۲۳-۲۰۲۴)، کە ژمارەیان (۲۶۴)خوێندکارە لە بەشەکانی (زانستە بیرکارییەکان، زانستی کۆمپیوتەر، زانستە کۆمەڵایەتییەکان، پەروەردەی تایبەت). بەمەبەستی گەیشتن بە ئامانجەکانی توێژینەوەکە، دوای پێداچوونەوە بە تیۆرییەکان و سوود وەرگرتن لە لێکۆڵینەوەکانی پێشوو، توێژەر پێوەری شەکەتی دەروونی وەرگرتووە لە (الزبیدی، ۲۰۱۲) کە پێکهاتووە لە (۲۸) بڕگە، پاش دەرهێنانی ڕاستگۆیی ڕواڵەتی لەڕێگای نیشاندانی پێوەرەکە بە کەسانی پسپۆڕی بوارەکە، پاش دەرهێنانی جێگیریی بەگوێرەی ڕێکارە ئامارییەکان، توێژینەوەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە: ۱- شەکەتی دەروونی ئاستی (بەرزە) لای خوێندکارانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی.۲- جیاوازی ئاماری بۆ شەکەتی دەروونی لای خوێندکارانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی نییە بەگوێرەی ڕەگەز(کوڕ و کچ) و پسپۆڕی خوێندن.
کلیدواژه ها:
نویسندگان
م.ی. بلال محمود عبدالقادر
بەشی پەروەردەی تایبەت، کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی، زانکۆی سلێمانی، سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عێراق