حافزی کورد مەهابادی
مەلا غەفووری دەبباغی موکری «حافزی مەهابادی» کێ بوو ؟
مەلا غەفووری دەبباغی شاعیر و وەرگێڕێکی کورد کوڕی دەروێش عەبدوڵڵا چه رمچی (ده بباغ) لە سالی 1306 هەتاوی (1927 زایینی) لە شاری سەقز لە دایک بوو .بەهۆی پێشه که ی ماوه یه ک پاش له دایک بوونی غه فوور له سه قز ڕۆیشتووە و ده گه ڵ بنه ماڵه که ی له شاری بانە گیرساوەتەوە . غه فوور له ته مه نی سێ ساڵه ییدا خورێلکه (هاوڵه)ی گرتووە و سۆمای چاوەکانی له ده ست داوە. حەوت ساڵانە بووە کە بابی ناردوویەتی لای (میرزا محه ممه د که ریمی مەخروونی) تا قورئان له به ر کات و ئه ویش تا چارده ساڵه یی نیوه ی له به ر کردووە. هه ر ئه و ساڵه یش (واته ساڵی ١٣٢٠ی هه تاوی) بەهۆی داگیرسانی ئاگری جەنگی جیھانیی دووەم له ئێراندا و لاواز که وتنی حکوومه تی ناوه ندی، (محه ممه د ڕه شید خان) له بانه دژ به ده وڵه ت ڕاوەستاوە و ده روێش عه بدوڵڵا و بنه ماڵه که ی کۆچیان کردووە بۆ مه هاباد.
له مه هاباد غه فوور لەلای (مه لا محه ممه دی حاجی بایزی) کاری ناته واوی خۆی ته واو کردووە و تا ساڵی ١٣٢٨ هەموو قورئانی له به ر کردووە و لەکن (قازی محه ممه دی خزری نزریوه یی) بڕێک ده رسی فه قێیەتی خوێندووە. پاش کووده تای عه بدوولکه ریم قاسم له هاوینی ١٣٣٨ی هه تاوی له عێراق، ده ستی بە وتنی شیعر بۆ خه ڵکی نه دار و هه ژار کردووە. ساڵی ١٣٥٠ خه تی بره یل (نووسینی تایبەت بە نابینایان) فێر بووە و کومه ڵێ په ند و مه ته ڵۆکه و کورته چیرۆکی کۆ کردووەتەوە که ساواک لێی ئەستاندووە و قه ت به خۆی و که سی تریشی نەداوەتەوە، دواتر لە ساڵی ١٣٥٦دا حەولی داوە لەسەرڕاوە بیاننوسێتەوە. حافز مەهابادی چوار کەڕت ژیانی هاوسەرگیری پێک هێناوه و خاوەنی کچێک و چوار کوڕ بووه بە ناوەکانی: (کەژاڵ)، (برایم)، (سمایل)، (فایق) و (ڕێبوار). له ئا کامدا له ڕۆژی بیست و یه کی گه لاوێژی ١٣٦٩ی هەتاویدا کۆچی دوایی کردووە و تەرمەکەیشی لە گۆڕستانی بوداق سوڵتانی شاری مەهاباد بەشی ناوداران و شاعیران بە خاک ئەسپێردراوە.
بەرهەمەکانی مەڵا غەفوور
دیاری مەهاباد (کۆمەڵە شێعر)
ئاسۆی ڕوون
پەندی پێشینیان
وەرگێڕاوی فەرۆخی یەزدیی (وەرگێڕان لە فارسییەوە بۆ کوردی)
یادی و ناوی هەرمان.
سەرچاوەکان :
دیاری مەهاباد، مەلا غەفوور دەباغی، چاپی دووەم: پووشپەڕی ١٣٦٨ (١٩٨٩)، چاپەمەنی سەیدیان.
کتێبی "نگاهی به تاریخ مهاباد" نووسینی سەید محەممەد سەمەدی ، ١٣٧٣ هەتاوی.