نەریتی دووەم و کولتووری خود: بە ئاوڕدانەوەیەک لە لەخەومای جەمیل صائیب
- سال انتشار: 1401
- محل انتشار: پژوهشنامه ادبیات کردی، دوره: 8، شماره: 1
- کد COI اختصاصی: JR_JOKI-8-1_012
- زبان مقاله: فارسی
- تعداد مشاهده: 111
نویسندگان
پرۆفیسۆری یاریدەدەر، بەشی فەلسەفە و توێژینەوە کولتووریەکان، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان، زانکۆی سلێمانی، سلێمانی، کوردستانی عێراق
چکیده
ئەم دەقە هەوڵێکە بۆ دەستنیشانکردنی هێڵە گشتییەکانی کولتووری خود لە کۆمەڵگای کوردستان. کولتووری خود بریتییە لە ڕوانگە و پراکتیکە ڕەوشتییەکان. لەم جۆرە کولتوورەدا جەخت لە سەر چۆنێتیی دروستکردنی بەهایەکە کە کەسێک بە خۆی دەبەخشێت. لە کردەی ڕەوشتیدا تاک داهێنەری بەها و حەزەکانی خۆیەتی، نە کەسی دیکە. بەڵام جگە لە سات و دەلاقە ڕەوشتییەکان، پراکتیکەکانی هونەری ژیانیش لە خانەی کولتووری خوددایە. بە پێچەوانەوە، وێستگەی پێچەوانەی کولتووری خود لە کولتووری ئاکاریدایە کە تێیدا کەسێک (کۆمەڵگا) دەستنیشانکەری بەهاکانی ژیانی کەسێکە. ئاوڕدانەوەیەکی خێرا بە توخمەکانی کولتووری خود، پێگەی ئەم جۆرە ڕوانینە بۆ ژیان و پیشاندانی ڕادەی گرنگیی لە کۆمەڵگا کۆنەکانی کوردستان ئامانجی ئەم توێژینەوەیە. بۆ ئێمەی مرۆڤی هاوچەرخ، بوونی چەند دەقی ئەدەبی وەک لە خەومای جەمیل صائیب، جا هەرچەند بە ژمارە کەمیش بن، سەلمێنەری ئەو وەرچەرخانە دانایی-مێژووییەیە کە لە سەرەتای سەدەی بیست ڕوو دەدات. لە ڕێگای ئەم چیرۆکەوە و پاڵپشت بە ڕێڕەوی شیکاریی گوتاری، هەوڵمان لەوەدایە دەست بخەینە سەر ئەو خاڵانە کە پیشاندەری چۆنێتیی بەرجەستەبوونەوەی کولتووری خودە لە بەرانبەر کولتووری ئاکاری لەو سەردەمەدا.کلیدواژه ها
کولتووری خود, نەریتی دووەم, ڕەوشت, ئاکار, جەمیل صائیباطلاعات بیشتر در مورد COI
COI مخفف عبارت CIVILICA Object Identifier به معنی شناسه سیویلیکا برای اسناد است. COI کدی است که مطابق محل انتشار، به مقالات کنفرانسها و ژورنالهای داخل کشور به هنگام نمایه سازی بر روی پایگاه استنادی سیویلیکا اختصاص می یابد.
کد COI به مفهوم کد ملی اسناد نمایه شده در سیویلیکا است و کدی یکتا و ثابت است و به همین دلیل همواره قابلیت استناد و پیگیری دارد.